سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی – زنکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خولی پیداگۆجی ڕادەگەیەنێت

2021-09-19

هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن ئێستا بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی لینکی دانراو لە خوارەوە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و، ژمارەی وەرگرتن سنوردارە و ئەلەوییەت بۆ ئەوخۆزیارانەیە کە زوتر ناوی خۆیان تۆمار دەکەن. پرۆسەی خۆتۆمار کردن لە بەر واری ١٦/٩/٢٠٢١- ٢٧/٩/٢٠٢١ دەبێت و لە هەفتەی یەکەمی مانگی ١٠/ ٢٠٢١ خولەکە دەستپێدەکات.

مەرجەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1.   هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت لە یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان و زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی عێراق.

2.    ئەو خوازیارانەی لە دەرەوەی عێراق خوێندنیان تەواوکردوە دەبێت ىڕوانامەکەیان یەکسان کردبێت وئەوانەشی کە هێشتا لە پرۆسەی یەکسانیکردندان دەتوانن بەشدار بن بەمەرجێک پشتگیری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بهێنێت کە بیسەلمێنت بڕوانامەکایان لە پرۆسەدایە.

3.    هەڵگری بڕوانامەی یەکێک لەم بڕوانامانەی توانستی زمانی ئینگلیزی بێت:

( (IELTS=5,B; TOEFL-IBT=59, C. TOEFL-PBT= 414, D. PTE=56 یان خولی توانستی زمانی ئینگلیزی لە یەکێک لە سەنتەرەکانی کوردستان بە ئاستی (Pre-Intermediate) بۆ هەڵگراندی ماستەرو دکتۆرا لە هەمو بوارەکان بەڵام هەڵگرانی دکتۆرا لە زانستە پەتی و سروشتی و ئەندازەیی و پزیشکیەکان دەبێت (Intermediate) بێت.

تێبینی:

خولەکە بەپێی نوسراوی وەزارەت لە بەرواری ١٦/٩/٢٠٢١ دەبێت بە شێوەی ناوکامپس و بخوێندرێت و شەش مانگ دەخایەنێت و لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ وانە خوێندن دەبێت.

کرێی خوێندن ٧٥٠ هەزار دینارە.

بۆزانیاری زیاتر یان هەرچ پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن: 07511873434

لە رێگەی ئەم لینکەوە خۆت تۆمار بکە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdrhg6qFslrA6yuZmY3RsVxnEa5l7L0N-RromhXwtCFJQK85Q/viewform