سیمیناری
2020-02-19 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سیمینارێكی زانستی سه‌باره‌ت به "ناسینی گوێگر لە ڕووی دەروونییهوه" تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی ساز ده‌كات.
رۆژی ١٩\٢\٢٠٢٠ له هۆڵی پرۆفیسور د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له كامپی سه‌ره‌كی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی سیمینارێك له ژێر ناوی "ناسینی گوێگر له رووی ده‌روونییه‌وه" بۆ مامۆستایانی ئایینی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی سازكرا.
له‌و سیمیناره‌دا كه له لایه‌ن د.محمد خانی، مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه به‌ریوه‌چوو، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرایه‌وه له ناسینی سایكۆلۆجیای گوێگر‌و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه واده‌كه‌ن كه‌سی گوێگر به بایه‌خه‌وه له بابه‌تێك بروانێت كه په‌یوه‌ندیدار بێت ژیان و گوزه‌رانی رۆژانهیهوهو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه ده‌رونی و كه‌سییه‌كانی بێت سه‌باره‌ت به دین و كه‌لتور و كۆمه‌ڵگا.