زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانکۆیه‌كی ئیندۆنیزی واژۆ ده‌كات
Search

زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانکۆیه‌كی ئیندۆنیزی واژۆ ده‌كات


2021-03-03 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

له‌ چوارچێوه‌وی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆو فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئاڵوگۆری زانستی، زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یاداشتنامه‌یه‌كی لێکتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ زانکۆیه‌كی ئیندۆنیزی واژۆ كرد.

به‌ ئاماده‌بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، به‌ڕێز پڕۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆکی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، یاداشتنامه‌یەکی لێکتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ زانکۆی (یونیسا)ی ئیندۆنیزی واژۆکرد.

له‌ میانه‌ی فێرچواڵ میتینگێكدا هه‌ردوو زانکۆ له ‌رێگای واژۆکردنی یاداشتنامه‌یه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ رێككه‌وتن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی بواری زانستی و كاری هاوبه‌ش و ئاڵوگۆركردنی توانا ئه‌كادییمییه‌كان و سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونه‌ جیاوازه‌كان.

له‌ یاداشتنامه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کاری پێکه‌وه‌یی و راگه‌یاندنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاڵو گۆری توانای مامۆستاو خوێندكارانیان.

هه‌روه‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوبه‌ش و راهێنانی كرداری بۆ خوێندکارانی زمانی ئینگلیزی و زانست و شیکاری نه‌خۆشیه‌کان.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ رێكخستنی سیمینار و کۆنفرانسی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆدا.

زانکۆی نێجیری سوره‌بایه‌ (یونیسا) زانکۆییه‌کی ناحوکمی پێشکه‌وتووی وڵاتی ئیندۆنزیایه‌و له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی