سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له‌ به‌رێز حاكم رزگار ئه‌مین ده‌كات
Search

سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له‌ به‌رێز حاكم رزگار ئه‌مین ده‌كات


2021-04-22 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]

رۆژی ٢٢\٤\٢٠٢١ به‌رێز دكتۆر مه‌ریوان احمد رشید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌ ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆو راگری كۆلێجی یاساو رامیاری و سه‌رۆكی به‌شی یاسا، پێشوازی كرد له‌ به‌رێز حاكم رزگار ئه‌مین كه‌سایه‌تی ناسراو و ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌.

له‌و دیداره‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌وپێش بردنی زانست و بایه‌خدان به‌توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ك جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ توێژه‌ران و كه‌سانی ئه‌كادیمی و به‌ توانا به‌ هه‌موو لایه‌ك پاڵپشتی بكرێن و رێز له‌ تواناو زانسته‌كه‌یان بگیرێت كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ پێشخستنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك.

حاكم رزگار ئه‌مین، خۆشحاڵی خوی نیشاندا كه‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی رۆڵی گرنگ و ئیجابییان هه‌بووه‌ له‌ پاراستنی شكۆی زانست و توانیویانه‌ زانكۆ بگه‌یه‌ننه‌ ئاستێكی ئه‌كادیمی به‌رز له‌ كوردستان و عێراقدا.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ وێرای ده‌ربرینی خۆشحاڵی خوی به‌م دیداره‌، جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی پرۆسه‌ی زانست و به‌ره‌وپێش بردنی بواری ئه‌كادیمیا له‌ كوردستاندا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی