ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕاگەیەندرا

2021-12-11

Image Thumbnail

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر (٨:٠٠) ى ئەمشەو  (١١/١٢/٢٠٢١) ڕاگەیاند و ئەو خوێندکارانەی مامەڵەیان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەشکردوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

پێشکەشکارانى زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکەمان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە زانکۆکەمانەوە بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت و، لە ڕۆژی یەکشەممەوە (١٢/١٢/٢٠٢١) دەتوانن سەردانی تۆمارگای گشتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی وەرگرتنیان.