کۆلێجەکانی زانکۆ
پەیامی سەرەكی كۆلێجی یاسا و ڕامیاری بریتیە لە پێگەیاندنی كەسانی پسپۆر و لێهاتوو لە هەردوو بواری یاسا و زانستە ڕامیارییەكان، لە پێناو بەشداریكردن لە چەسپاندنی زیاترى یاسا‌و برەودان بە هۆشیاری و بەشداری سیاسی لە كۆمەڵگەى كوردستاندا.
کۆلێجی زمان :
كۆلێجى زمان كارده‌كات به ئاراسته‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى و زانستى تاك هه‌روه‌ها پێدانى زیاترین زانیاریی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانى خوێندنى (ئه‌ده‌ب و زمان).
هه‌روه‌ك کۆلێجمان خاوه‌نى په‌یامى زانستى ئه‌كادیمی به‌رزه له دووتوێى شه‌به‌نگێك له زانست و مامه‌ڵه و ئاكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى زانست و ئاكار ده‌كات له‌پێش بروانامه.
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ئامانجی ئاشناکردنی نەوەی (نوێ)یه بە تازەترین زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیا و کردنەوەی دەرگا و ڕەخساندنی ھەل بۆ گەشەسەندنی بەھرەی خوێندکاران و هه‌روه‌ها گەشەپێدانی دامەزراوەکانی کوردستان لە ڕێگەی بە ئەلیکترۆنی کردنی کارەکانیان.
پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی پسپۆر و شاره‌زا له بواره‌كانی زانستی دارایی و بانك٬ ژمێریاری٬ كارگێڕی كار و پێشكه‌شكردنی كه‌سانی خاوه‌ن پسپۆری به بازاڕی كار و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه دارایی وئابوری و كارگێڕيیهكان.
كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان