زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى - پرۆژه‌ی هاوكاری خوێندكاران
لێخۆشبوونه‌كان له زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ته‌نها له ماوه‌ى دوو ساڵانى خوێندندا
1- لێخۆشبوو‌ن له‌سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كان بۆ خوێندكارانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و پله‌ى باڵاً:-
ساڵانه زانكۆ لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كات به‌م ڕێژه‌یه:-
أ- یه‌كه‌م %100
ب- دووه‌م %50
ت- سێیه‌م %40
پ- پله‌ى باڵا %25
ساڵانه ئه‌و خوێنكارانه‌ى كه پله‌ى باڵا به ده‌ست ده‌هێنن له زانكۆ له پاش یه‌كه‌م دووه‌م و سێیه‌م له سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كان وه‌كو ڕێزلێنانێك بۆ ئه‌و خوێندكارانه زانكۆ به‌ڕێژه‌ى %25 لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كات.
2- لێخۆشبوو‌ن بۆ خوشك و برا و هاوسه‌ر:زانكۆى گه‌شه‌پێدان وه‌كو سوپاس و پێزانینێك بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى كه دوو خوێندكاریان یان زیاتر له ئه‌ندامانى خێزانیان ده‌نێرنه زانكۆ ساڵانه بۆ خوێندكارى دووه‌م به‌ڕێژه‌ى (%50)لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت و وه خوێندكارى سێیه‌م بێ به‌رامبه‌ر ده‌خوێنێت و وه هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه هاوسه‌رن خوێندكارێكیان به ڕێژه‌ى (%50)بۆى ده‌كرێت.
3- ئاواره‌كانى سوریا : دواى ئه‌و جه‌نگه ناهه‌مواره‌ى كه ڕۆژئاواى كوردستانى گرتۆته‌وه له چه‌ند ساڵى ڕابردوو هه‌روه‌ها ئێستاش كه چه‌ندین خێزانى كورد ئاواره بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ى خاكى خۆیان زانكۆى گه‌شه‌پێدان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه له خوێندنى بكالۆریۆس بێ به‌ش نه‌بن ده‌رگاى زانكۆى به‌ڕویاندا كردۆته‌وه كه ساڵانه چه‌ندین خوێندكار به شێوازى سكۆله‌ر شیپ به بێ به‌رامبه‌ر ده‌خوێنن.
4- خوێندكارانى قه‌زاى قه‌ره‌داغ :له به‌رئه‌وه‌ى زانكۆ له كاتى دامه‌زراندنى له ساڵى (2008)كهمپَكى له قه‌زاى قه‌ره‌داغ كرده‌وه كه قه‌زاى قه‌ره‌داغ یه‌كێكه له‌و قه‌زایانه‌ى كه خه‌ڵكێكى كه‌م ده‌رامه‌ت تیایدا ده‌ژین وه خوێندكارانى ئه‌و قه‌زایه‌ش تاوه‌كو ئێستا ساڵانه به‌ڕێژه‌ى (%50)لێخۆشبوو‌ن بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانیان ده‌كرێت.
5- نه‌خۆش: كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران كه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌كو تالاسیماو نه‌خۆشى (Cancer)سه‌ره‌تانیان هه‌یه ... هتد زانكۆ به ئه‌ركى خۆى زانیوه وه‌كو هاوكاریه‌ك بۆ به‌رده‌وام بوون له خوێندنیان كه نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێچوویه‌كى زۆرى هه‌یه‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كه‌مێك له و بار قورسییهلێخۆشبوونى (%100)یان بۆ ده‌كرێت.
6- نابینا‌و كه‌م ئه‌ندامان: خوێندكارانى نابینا‌و كه‌م ئه‌ندامانیش به‌شێكن له وخوێندكارانهى كه لێخۆشبوونى (%100)یان بۆ ده‌كرێت له زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى.
7- كه‌م ده‌رامه‌تان:زانكۆى گه‌شه‌پێدان جگه له‌م لێخۆشبووانه ساڵانه به لیستێك هاوكارى سه‌رجه‌م خوێندكارانى كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌كات و هه‌ر خوێندكارێك داواكارى پێشكه‌ش كردبێت و پێویستى به هاوكارى بووبێت زانكۆ هاوكارى ته‌واوى كردوون و لێخۆشبوونى بۆ كردوون .
كۆى سه‌رجه‌م لێخۆشبوونهكانى زانكۆ ته‌نها بۆ (2 ساڵى خوێندن )= ( 865,960,250)
هه‌شت سه‌دو شه‌ست و پێنج ملیۆن و نۆسه‌دو شه‌ست هه‌زارو دوو سه‌دو په‌نجا دینار
له كۆى داهاتى (11,000,000,000)یانزه ملیار دینار.
ناوی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه داشكاندنی تایبه‌تی زانكۆیان بۆ كراوه بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019
کۆلێجی یاسا‌و ڕامیاری
کۆلێجی زمان
کۆلێجی زانست و تەکنۆلۆژیا
کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری