پەیامی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی
په‌یامی دكتۆر علی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران و خاوه‌نی ئیمتیاز
بۆ خوێندكاران و ده‌سته‌ی وانه‌بێژی:
كچ و كوڕه خۆشه‌ویسته‌كانم
سڵاوی خواتان لێبێت
شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بم كه هه‌ندێك ڕێنمایی باوكانه و دڵسۆزانه پێشكه‌شی ئێوه بكه‌م، زانست بناغه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتن و شارستانیه‌كه و كلیلی توانا و جێ‌نشین بوونه‌و بێ زانست نهشارستانی ده‌بێت نه پێشكه‌وتن, به‌ڵام زانستی داهێنه‌رو كاریگه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وانه به‌دی دێت كه ژیانیان بۆ زانست ته‌رخان كردووه و له په‌رستگه‌ی زانست‌دا ژیاون و عه‌شقی میحراجهكهی بوون، بۆیه هیوادارم كه ئێوه له‌و داهێنه‌رانه بن، زانست چه‌ندین كلیل و به‌هاو په‌یڕه‌وی هه‌یه، كه زانكۆ یه‌كێكه له كلیله‌كانی و دوای ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سوود وه‌رگرتن له‌مامۆستاكان و كتێب و كتێبخانه‌كان و ته‌كنیكه‌كانی سه‌رده‌م وه‌ك(ئينته‌رنێت و شتی له‌و بابه‌ته)دێت.پهیڕهوهكهشی له‌سه‌ر وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی قوڵ و ڕوانینی وورد داده‌مه‌زرێت، چونكه زانست ناگوێزرێته‌وه به‌ڵكو له‌ڕێی ئازادی بیركردنه‌وه‌وه و چه‌سپاندن و تیۆردانان و پابه‌ندبوون به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی نه‌پساوه و سوود وه‌رگرتن له هه‌موو شتێكی كۆنی باش و له‌هه‌موو شتێكی نوێی به‌سوود گه‌شه ده‌كات، شایه‌نی باسیشه كه شارستانیه‌كانی مرۆڤایه‌تی بریتین له‌چه‌ندین ئه‌ڵقه‌ی پێكه‌وه گرێ‌دراو كه له‌سه‌ر یه‌كتری بنیاتنراون.به‌هاكانی زانستیش گرنگترینیان بریتیه لهدهسپاكی و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و خۆبه‌ختكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چاكه و زانست بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانسته له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌یدا، له‌به‌ر ئه‌مه هیوادارم كه كلیله‌كانی زانست و به‌هاو په‌یڕه‌وه‌كه‌ی وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پێشه‌نگ و ئه‌ستێره و خۆر.
قۆناغی زانكۆ مه‌ترسیدارترین قۆناغه‌كانی خوێندن و گرنگترین و به‌پیت ترین قۆناغهكانیهتی، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانی تێدا نه‌كه‌یت و سوودی لێوه‌رنه‌گریت و كه‌سێتی زانستی خۆتی پێ دروست نه‌كه‌یت، ئه‌وا خۆت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و له‌مه‌ش په‌شیمان ده‌بیته‌وه، بۆیه ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كاتێك له‌زانكۆ ده‌رده‌چن ده‌بێت خۆتان خستبێته سه‌ر ڕێگه‌ی زانست و داهێنان.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ ئێوه دانراوه‌و له‌پێناوی گه‌شه‌پێدانی ئێوه‌دا له‌كاردایه و مایه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگایه، بۆیه به‌پێی توانا زۆر په‌رۆشی ناوازه بوونه له‌ڕووی ئه‌و پهیڕهوانهوه كه شانبه‌شانی په‌ره‌سه‌ندنه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان ده‌ڕۆن و به‌گۆڕانه جیهانیه‌كانه‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سوود وه‌رگرتن لهتهكنیكهكانی سه‌رده‌م له‌جیهانی ئه‌لیكترۆنیات ، زانكۆ زۆر به‌په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی دابینكردنی كه‌شی ئه‌كادیمی ده‌دات له‌ڕێی دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاری و ئامرازانه‌ی كه ئه‌م مه‌به‌سته به‌دی دێنن و له‌رێی كارلێكی جدی و بنیاتنه‌رانه له‌نێوان خوێندكاران و مامۆستایان و بهرێوهبهراندا، بۆیه هه‌وڵیداوه كه باشترین كادیری زانستی دابین بكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین تواناكان بۆ كاروانی زانستی و به‌باشترین شێوازه‌كانی وانه‌بێژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ڕێگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیاری.
هه‌روه‌ها زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی په‌رۆشی ئایندهی خوێندكاره‌كانیه‌تی له‌ڕێی هه‌وڵدان بۆ دانپیانانی زانكۆ عێراق و عه‌ره‌بی و ئیسلامی و رۆژئاواییه‌كان به‌بڕوانامه زانستیه‌كانی، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدایه، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بهدێرینترین زانكۆ عه‌ره‌بی و رۆژئاوایی و ئاساییهكانهوهو له‌ڕێی ڕێكه‌وتنه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانه‌وه.لێره‌دا ئێمه ده‌رك به‌به‌رپرسیارێتی خۆمان ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م خودای گه‌وره و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و كارمه‌ندانی زانكۆدا.هه‌روه‌ها ئامانجمان پرۆفیشناڵی به‌دیهێنانی باشتره له‌هه‌موو شتێك‌دا، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی خوێندكاران و به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ بهكۆمهڵگه و دامودهزگاكانیهوه له‌ڕووی تیۆر و توێژینه‌وه و پراكتیكیه‌وه.ئێمه ده‌خوازین كه گه‌شه به‌مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه بده‌ین و له‌م بواره‌شدا تاكه جیاكه‌ره‌وه توانای زانستیه دوور له هه‌ر كارتێكه‌رێكی تر.
برایان خوشكان٬ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی..
ئه‌ركه‌كه‌تان ئه‌ركێكی ئاسان نیه، چونكه ئه‌ركی بنیاتنانی پیاوان و نه‌وه‌كان و سه‌ركرده‌كانی ئاینده‌یه، ئه‌گه‌ر به‌باشی ئاماده‌تان كردن و كلیله‌كانی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و شارستانیتان پێبه‌خشین ئه‌وا هیواكانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌تان به‌دیهێناوه گه‌رنا، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودای گه‌وره و له‌به‌رده‌م مێژوودا به‌رپرسیار ده‌بن، بۆیه ئه‌ركی شارستانیتانه كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆتان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانج و دیدگا و په‌یامه بۆ زانكۆكه‌تان، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموون و زانینی زیاتر له‌هه‌موو رۆژێكدا و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ جیهانی زانین و زانست و ته‌كنیكی نوێ‌دا بۆ به‌خشینی ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ستان هێناوه بهڕۆڵهكانتان، چونكه ئه‌مڕۆ زانست له‌په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وام و سه‌رسوڕهێنه‌ردایه كه ئه‌گه‌ر شانبه‌شانی نه‌ڕۆین ئه‌وا دوا ده‌كه‌وین خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(لمن شا‌ء منكم ان یتقدم او یتأخر).
بۆ هه‌ر كه‌سێكتان كه ده‌خوازن پێشكه‌ون یا دواكهون.سوره‌تی(المدثر)ئایه‌تی/37، خودای گه‌وره نه‌یوتوه(او یتوقف)واته بوه‌ستێت چونكه وه‌ستان ده‌چێته ناو دواكه‌وتنه‌وه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م خوێندكارانه بۆ فێربوون هاتونه‌ته لای ئێوه، بۆیه له‌هه‌وڵ و كات و ئامرازی سه‌ركه‌وتوو بۆ فێربونیان كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن.
السلام عليكم ورحمة الله و بركاته
دكتۆر علی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران و خاوه‌نی ئیمتیاز