مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ئێواره‌یه‌كی جیاوازدا
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌شێكی ئارامی ده‌رونی و رۆحی بۆ مامۆستایان له پاش ته‌واوكردنی وانه‌كانیان و پشودانی دڵ و ده‌رونیان له شه‌كه‌تی وانه وتنه‌وه‌و چالاكییه زانستییه‌كان، مامۆستایان كۆرێكی میوزیك و شیعر خوێندنه‌وه‌یان سازكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ٢٥\٢\٢٠١٨ كۆرێكی شیعری پر له جوش و خرۆش، مامۆستایانی كۆلێجه جیاوازه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی خوێندندا كۆكرده‌وه، كه به سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌ی دڵنیایی جۆری كۆلێژی یاسا‌و رامیاری رێكخرابوو.
له‌و كۆبونه‌وه پر له خۆشه‌ویستی و دۆستانه‌یه‌دا چه‌ندین مامۆستای به توانا‌و ئه‌ده‌ب دۆست شیعره‌كانی خۆیان و چه‌ندین شیعری شاعیره گه‌وره‌كانی كورد و فارس و عه‌ره‌بیان خوێنده‌وه، هاو ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئاوازی گیتاره‌كه‌ی مامۆستا ئه‌رین مسته‌فا كه هێنده‌ی تر ئارامی به‌خشیبوو به كۆره‌كه.