پێناسەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، زانكۆیه‌كی وه‌قفی قازانج نه‌ویسته، پرۆفیسۆر دكتۆر علی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی دایمه‌زراندووه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدایه، كه به فه‌رمی دانی به بڕوانامهكانیدا ناوه.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، له‌ڕۆژی ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٠٨دا دامه‌زراوه و مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌رگرتووه به‌بڕیاری ژماره (٣/١٩٢١١) و له به‌رواری ٢٧ كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٨دا كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به فه‌رمانی ژماره (٦٦١٣) له به‌رواری (٢٠١٧/٩/٢٤) دانی به بڕوانامهكانیدا ناوه.
داهاته‌كانی زانكۆ:
هه‌موو داهاته‌كانی زانكۆ بریتیه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له به‌رامبه‌ر دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن له خوێندكاران وه‌رده‌گیرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تی زانكۆ خۆیه‌تی و ته‌نها لهپهرهپێدانیدا خه‌رج ده‌كرێت.
به‌ها بنه‌ڕه‌تیه‌كانی زانكۆ:
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌وڵی به‌دیهێنانی په‌یام و ئامانجه‌كانی خۆی ده‌دات له‌ڕێی ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌ها بنه‌ڕه‌تیانه‌ی خواره‌وه:
١-پابه‌ندبوونی ڕه‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی: زانكۆ پابه‌ندبوونی خۆی به‌و پابه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشتیه باڵایانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیه باڵاكاندا ده‌گونجێت.
٢-ژینگه‌و پراكتیكی زانستی: زانكۆ پابه‌نده به دابینكردنی ئه‌و ژینگه زانستیه‌ی كه له‌سه‌ر هاندانی بیركردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه و شاره‌زایی له ته‌كنیكه‌كانی سه‌رده‌م دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها بایه‌خ به‌لایه‌نی كرداری و پراكتیكی هه‌موو بوارێكی پسپۆڕی ده‌دات، چونكه زانستی به‌سوود ئه‌و زانسته‌یه كه شیاوی پراكتیكهكردنه.
٣- داهێنان و لێزانی: زانكۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌پێناوی به‌دیهێنانی داهێناندا ده‌خاته گه‌ڕ و چاودێری و پشتگیری نوێبوونه‌وه ده‌كات له‌ڕێڕه‌وی خۆیدا به‌ره‌و ناوازه‌یی زانستی، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات كه ڕۆشنبیری باشتر و و لێزانی و باش ئه‌نجامدان بچه‌سپێنێت و گه‌شه به توانا و شاره‌زاییه‌كان بدات و پشتگیریی به‌هره‌مه‌ندان بكات.
٤- باشی: زانكۆ پابه‌نده به چه‌ندین پێوه‌ری زانستی و په‌روه‌رده‌یی ئاست به‌رزه‌وه و هه‌میشه له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ی زانستیدایه به‌جۆرێك كه له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌دا بێت.
٥-خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه: زانكۆ هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و ده‌زگاكانیدا ده‌دات و پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه و په‌ره‌پێدانی و به زانیاری كردن و خۆشگوزه‌رانكردنی .
٦-دیدگای جیهانی و مرۆڤایه‌تی: له‌و ده‌مه‌دا كه زانكۆ پشت به به‌ها ئیسلامیه‌كانی ده‌به‌ستێت، له‌هه‌مان كاتدا ڕه‌هه‌ندی جیهانی په‌یامه‌كه‌ی فه‌رامۆش ناكات كه‌خۆی له‌ڕێزگرتنی ئه‌وانی تر و ڕۆشنبیریه جیاوازهكانیاندا ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌هه‌نده مرۆڤایه‌تیه‌ی كه‌خۆی له‌خزمه‌تكردنی مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه وه‌ك مرۆڤ و ڕه‌هه‌ندی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تیایدا ده‌ژی، كه ئه‌ویش بریتیه له‌و بنچینه‌یه‌ی كه‌لێوه‌ی دروست بووه و بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
٧-ئازادی ئه‌كادیمی: زانكۆ هانی كرانه‌وه و دیالۆگ و دادپه‌روه‌ریی و ئازادی ئه‌كادیمی ده‌دات.
٨-پێشه‌وایه‌تی و هاوكاری: زانكۆ هه‌وڵی چه‌سپاندنی كاری به‌كۆمه‌ڵ و لێبورده‌یی و چاوكردن له پێشه‌وا ده‌دات.
٩-گرتنه‌به‌ری په‌یڕه‌وی خوێندنی به‌رده‌وام و جۆراوجۆر: زانكۆ په‌یڕه‌وی خوێندنی به‌رده‌وامی گرتۆته به‌ر له‌ڕێی هاندانی ده‌رچووانی بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و مه‌شق و سازدانی هه‌میشه‌یی.
١٠-هاوبه‌شی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومی و نێوده‌وڵه‌تی: زانكۆ هه‌وڵ ده‌دات كه‌هاوكاری و په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گشت ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومی و نێوده‌وڵه‌تیدا بهێنێته كایه‌وه له‌پێناو به‌دیهێنانی په‌یام و ئامانجه‌كانیدا.
١١-لێپرسینه‌وه و كاری ده‌زگایی: هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی ده‌زگایی و لێپرسینه‌وه، دوو مه‌رجی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ په‌یام و ئامانجه‌كانی