چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو
2019-06-12 (چوارشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و به به‌شداری زیاتر له ٨٠٠ خوێندكار چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو.
رۆژی ٩\٦\٢٠١٩ و له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی خۆی بۆ خستنه‌رووی توانا و به‌هره‌كانی خوێندكاران و ئاوێتهبونیان به سروشتی جوانی كوردستان له سه‌یرانگای مێرگه‌پان سازكرد.
به ئاماده‌بونی به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و له چوارچێوه‌ی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆ، خوێندكارانی كۆلێژه جیاجیاكان به‌هره‌و لێهاتووییه‌كانیان له رێگه‌ی چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆره‌وه خسته‌روو.
سه‌ره‌تای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به خستنه‌رووی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن خوێندكارانی كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌ستی پێكردو دواتر چه‌ند دیمه‌نێكی كه‌له‌پوری نمایش كرا.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا كه چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌چه‌شنی له خۆ گرتبوو چالاكییه‌كانی خوێندكاران له چه‌ندین بواری ته‌كنه‌لۆجی و ته‌ندروستی و هونه‌ری و وه‌رزشی نمایش كران و خوێندكارانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان به‌شداری كارايانكرد و به چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌ندروستی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه یان زیاتر رازانده‌وه..
خوێندكارانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان جگه له نمایش كردنی كرداری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی بۆ ئاماده‌بوان تاوه‌كو له كاتی روداوی كتوپر و له ناكاودا سودی لێوه‌ربگرن بۆ به هاناوه‌چوونی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان، هاوكات خزمه‌تگوزاری پشكنینی خوێنیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و چه‌ندین كه‌س له ئاماده‌بوان پشكنینی خوێنیان بۆ ئه‌نجامدرا.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له لێدوانیكێدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه زانكۆ به گرنگی ده‌زانێت له پاڵ گرنگیدان به لایه‌نی ئه‌كادیمی و پرۆسه‌ی خوێندن، كار بكات له‌سه‌ر توانا كه‌سییه‌كانی خوێندكاران و بره‌ویان پێبدات.
شایه‌نی باسه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه كه‌رنه‌ڤاڵ و چالاكی چوراوجۆر رێكده‌خات بۆ نمایش و ده‌رخستنی توانا‌و به‌هره‌كانی خوێندكاران.
له كۆتاییشدا وه‌ك هاندان و ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ ئه‌و خوێندكاره به‌هره‌مه‌ند و لێهاتوانه‌ی به پرۆژه‌و چالاكی جوراوجۆر له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارییان كردبوو، لۆگۆی زانكۆ و بروانامه‌ی به‌شداربونیان پێبه‌خشرا.
كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاوێزان بوو له‌گه‌ڵ به‌هاره گهشتێكداو له نێو جوانی سروشته رازاوهكهى مێرگه‌پان به‌سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه‌چوو.