جەژنی رەمەزانتان پیرۆز..
2017-06-24 (شەممە) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، لە كانگای دڵمەوە جوانترین و ناسكترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆ پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی و سەرجەم راگرە بەڕێزەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی تایبەتم بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی ئازیزی زانكۆكەمان پێشكەش دەكەم.
داواكارم لە خوای باڵادەست تاعەت و عیبادەتی مانگی پڕ خێر و بەرەكەتی رەمەزانی لە هەموو لایەك قبوڵ كردبێت و بیكاتە ئاسودەیی دڵ و رۆحمان.
هیوادارم جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ ببێتە جەژنی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەمان و كۆتایی قەیران و نەهامەتیەكان هاوڕێی رۆژانی جەژن بن.
جارێكی تر پیرۆزە لە هەموو لایەك و هەر شاد و سەرفراز بن..
پ.د. مەریوان أحمد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی