کۆلێجی زمان بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ساز کرد
Search

کۆلێجی زمان بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ساز کرد


2019-06-01 (شەممە) [ کۆلێجی زمان ]

کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت وۆرکشپێکی نێودەوڵەتی  سازکرد.

لە وۆرکشۆپەکەدا هەریەک لە کریستۆفەر مێریڵ نوسەر، رۆژنامەنوس و شاعیری ئەمریکی و م. سامان عەلی محەمەد مامۆستای بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتیان پێشکەش کرد.

شیاوی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی کۆلێجی زمان و کۆلێجەکانیتری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشدارییان تێدا کرد.

ئامانج لە وۆرکشپۆپەکە گفتگۆی زیاتر بوو لەسەر نوسینی داهێنەرانە  لەگەڵ مامۆستایان و توێژەران و زیادکردنی -نوسینی داهێنەرانە- بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن لە کۆلێجەکانی زماندا.

لە کۆتاییشدا بڕوانامەی  رێزلێنانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش بە کریستۆفەر مێریڵ کرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی