پرۆسهی هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو
2019-05-31 (هەینی) [ کۆلێجی زمان ]
مامۆستایان و خوێندكارانی کۆلێجی زمانی زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی بهشداری كارا دهكهن له ئەنجامدانى تاقیكردنەوەى هەڵسەنگاندنی توانستی زمانی ئینگلیزی كه بۆ یهكهمین جار هەرێمى کوردستان دهخاته سەر نەخشەى جیهانى (Education First) بۆ هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزى.
له ماوهی چهند رۆژی رابردوداو له چوارچێوهی پرۆسەى هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزى وەک زمانى دوەم كه بۆ یەکەم جار لە ژماریەک لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا، زمارهیهكی بهرچاو له مامۆستایان و خوێندكارانی کۆلێجی زمان هاوشانی کۆلێجەکانیتری زانكـۆی گهشهپێدانی مرۆیی بهشداربوون.
ئەم پرۆسەیە لە ڕێگهی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزى ئەنجام دەدرێت کە لەلایەن دامەزراوەی (Education first) سەرپەرشتی دەکرێت و تاقیکردنەوەکەش بێ بەرامبەرەو لە ڕێگهی ئۆنلاین و لەناو زانکۆکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
دامەزراوەی (Education First) یەکێکە لە دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەکان و لە ماوەی ٥٠ ساڵی ئەزمونی کارکردنیاندا گرنگی بە فێربوون و ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی دەدات و ساڵانە لە ڕێگهی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی زمانی ئینگلیزییەوە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی زیاتر لە (٨٠) وڵاتی دونیا هەڵدەسەنگێنن و دواتر داتاکانی توانستی زمانی ئینگلیزی دەبەستنەوە بە ئاماژەکانی گەشەکردنی ئابووری و گەشەپێدانی مرۆیی و توێژینەوە و پەرەپێدانەوە.