پێش کەش کردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی "AI is it for us or against us"
Search

پێش کەش کردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی "AI is it for us or against us"


2019-05-29 (چوارشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

وەک ئاشکرایە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بە شیوەیەکی زانستی دەبێتە هۆی ئاسانکردنی ژیانی مرۆڤەکان، بەس تا چ ڕادەیەک دروستکردنی زیرەکی دەستکرد دەور دەبینێت لە ژیانی ڕۆژانەماندا، ئایا ئەم زیرەکە دەستکردانەی کە ئێستا هەیە تا چەن باوەر پێکراو ئەبن , ئایا ڕۆژێک لە رۆژان ئەم زیرەکە دەستکردانە توانایان ئەبێت باشتر بن لە مرۆڤەکان لە بەڕێوبردنی ئیشەکانی رۆژانەدا, تا چەند زیرەکە دەستکردەکان ئەتوانن وا لە مرۆڤەکان بکەن باوەریان پێبکەن.

بە پێی ووتەی داهێنەر بواری تەکنەلۆژیا و پێشبینیکەر (alen turing) بروای وایە کە لە ساڵەکانی ٢٠٤٥ بە دواوە زیرەکی دەستکرد و رۆبۆتەکان توانای تاکە کەسیان ئەبێت و داوای مافی خۆیان ئەکەن ئەوەی ئێمە رۆژانە ئەبینین تا چەند زیرەکە دەستکردەکان یارمەتی دەری مرۆڤەکان بوون وە تا چەند ترسیان هەیە بۆمان و زیانمان پێ ئەگەیەنن بەلام لە هەمان کاتدا بە پێ ی ئەو ئامارانەی کە کراوە زانیاری دەستکرد دەبێتە هۆی دروست بوونی بێ ئیشی بۆ مرۆڤەکان ،هەروەها داگیر کردنی زۆرینەی ئەو ئێشانەی کە ئێستا بەس مرۆڤەکان دەتوانن بیکەن بە پێی کۆمەڵێ ئامار کراوە لە سالی ٢٠٢٥ زۆرینەی کارگەکان لە لایەن زیرەکە دەستکردەکانەوە بە ڕێوە ئەبرێت کە ئەمەش ئەبێتە هۆی بێکاری نزیکەی ٨٠ ملیۆن ئیش بەس تەنها لە ئەمریکا دا، وە کۆمەڵێک بواری ئێش کە زانستە دەستکردەکان دەبنە هۆی داگیر کردنی لەوانە (بەڕێوبەرایەتی،کاسانی بەرهەم هێنەر،ژمێریاری) کە ئەم بوارانە هەمووی لە لایان زیرەکی دەستکردەوە بەڕێوە ببرێت.

 لە کۆتایدا ئەبێت ئەو پرسیارە بکەین ئایا تا چەند ڕێگە بدرێت زیرەکە دەستکردەکان بەکاربهێنرێت وە تا چەندە زیانیان ئەبێت بۆمان لە داهاتوودا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی