پرۆسه‌ی چۆڵكردنی له‌ناكاو، راهێنانێك بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی روداوی كتوپر
2019-05-06 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، بەرێوهبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی له چالاكییه‌كی هاوبه‌شدا پرۆسه‌ی چۆڵكردنی له‌ناكاویان ئه‌نجامدا.
رۆژی ٦\٥\٢٠١٩ له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی بەرێوهبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی نمایشی پرۆسه‌ی چۆڵكردنی له‌ناكاو بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران نمایش كرا تاوه‌كو بتوانن له‌گه‌ڵ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خوازراودا وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و خێرا بێت بۆ روداوه كتوپرهكان.
شایه‌نی باسه جگه له تیمه‌كانی پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه چه‌ندین خوێندكار‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر به‌شدارییان كرد‌و هاوكاری تیمی به‌رگری شارستانی بوون له‌و چالاكییه‌دا.