بەشداری کردنی خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە ڤیستیڤاڵی تەکنەلۆجی زانکۆی سلێمانی
2019-04-29 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
ئەمڕۆ بەرواری ٢٩-٤-٢٠١٩ ڤیستیڤاڵی تەکنەلۆجی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو لە کۆلێجی زانست بە بەشداری ژمارەیەک لە پڕۆژەی خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان کە تیایدا کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سێ پڕۆژە بەشداری ئەو ڤیستیڤاڵەی کردبوو.
پڕۆژەکانی کۆلێجی زانست و تەکنەۆجیا پێک هاتوون لە پڕۆژەی خوێندکار ڕێژوان صدیق و پێشین مصطفی بە ناونیشانی ( BizzConnector ) لە قۆناغی چوارەم و بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا ئومێد حسن و پڕۆژەی خوێندکار تەرزە نەوزاد بە ناونیشانی ( Prison Management System ) لە قۆناغی دووەم و بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا زانا عزیز و کۆتا پڕۆژە بریتی بوو لە پڕۆژەی خوێندکار محمد عبدالرحمان محمد بە ناونیشانی (inventory Management App) لە قۆناغی چوارەم.
لە کۆتایی ڤیستیڤاڵەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان.