"شێوازی رێکخستنی کۆنفرانسەکەتان بە شێوەی کۆنفرانسەکانی بەریتانیا بوو".
Search

"شێوازی رێکخستنی کۆنفرانسەکەتان بە شێوەی کۆنفرانسەکانی بەریتانیا بوو".


2019-04-18 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زمان ]

کۆنفرانسی حەوتەمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەڕێوەچوون و جیاوازییەکانی بوونە مایەی سەرنجی بەشداربووان و ئامەدەبوانن، بە بڕوای یەکێک لە بەشداربوانیش: 

"شێوازی رێکخستنی کۆنفرانسەکە بە شێوەی کۆنفرانسەکانی بەریتانیا بوو".

بەم جۆرە بەرێز (د.مجید مدهن)، یەکێک لە بەشدارەکانی حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی ساڵانەی زانکۆمان سەرسامی خۆی دەربری سەبارەت بەو رووداوە زانستییە گرنگە بە تایبەت کە بەرێزیان لەماوەی رابردوودا بەشداری چەندین کۆنفرانسی کردووە لە شانشینی بەریتانیا وەک (وتەبێژ).

شایانی ئاماژەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی زانستی و توێژەری دیاری ناو کۆمەڵگە، لە سەرجەم زانکۆ تایبەت و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و، لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، بەغداد، ئەنبار، دیالە، بەسرە، موسل، واست و نەجەف و گەلێکی دیکە، خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە بەشدارییان لەم کۆبوونەوە زانستییە کەم وێنەیە و بە لیبراڵی و دیموکراسی وەسفیان کرد.

 />uhd.edu.iq : <a href=University of Human Development" width="800" />uhd.edu.iq : <a href=v