پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ
2019-04-16 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
وه‌ك رێزلێنانێك بۆ هه‌وڵ و ماندوبونیان و كاركردنی به‌رده‌وام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا بۆ پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كادیمی زانكۆ، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی خه‌ڵاتی رێز لێنانی به‌خشییه سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.
له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش كردن بۆ نواندنی وه‌فاو دڵسۆزی به‌رامبه‌ر به‌و په‌یامه‌ی كه وه‌ك ئه‌ركێك له ئه‌ستۆیان گرتووه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و گرنگیپێدانی زیاتری خوێندكارن تاوه‌كو له ئاینده‌دا نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م بێت كه گیانی خۆشویستن و زانستخوازی له كۆمه‌ڵگادا بچێنن.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه رێز لێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆیان به شه‌ره‌فێكی گه‌وره زانی و سوپاسی به‌رێزیان كرد بۆ خه‌مخۆری و هه‌میشه بهدهنگهوهبوونی زانكۆ تاوه‌كو گه‌یاندنی به‌م ئاسته به‌رزه‌ی ئێستای، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیشیان دوپاتكرده‌وه كه به گوری تینی زیاتر‌و گیانی له خۆبوردنهوه هه‌وڵ بده‌ن تا گه‌یاندنی زانكۆ به ئاستێكی باڵا له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.