ژمێریاری حکومی و سیستمی بانکی کارپێکراو، خولێك بۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ
2019-04-11 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
لە میانه‌ی چالاكیه‌كانیدا سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان له زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خولێكی له ژێر ناوی ژمێریاری حکومی و سیستمی بانکی کارپێکراو بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ساز كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خوله‌كه، رۆژی پێنجشه‌ممه ١١\٤\٢٠١٩ به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر محمدفرج یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ‌و بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محسن ابراهیم احمد ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری پێشوازییان كرد له بەڕێزعهمید کاوە قادر، به‌رێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی ئیداره‌ی ڕاپەرین.
له‌و دیداره‌دا به‌رێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی ئیداره‌ی ڕاپەرین سوپاسی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرد بۆ چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی به هاوبه‌شی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت له بواره جۆراوجورهكاندا.
له كۆتاییشدا سه‌رۆكی زانكۆ بروانامه‌ی به‌شداری خوله‌كه‌ی به‌خشییه به‌رێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەكردن و رابەریكردنی مەعنەوی ئیداره‌ی ڕاپەرین.
شایەنی باسە خولی ژمێریاری حکومی و سیستمی بانکی کارپێکراو بۆ ئەفسەران و کارمەندانی بەشی ژمێریاری و ورد بینی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ماوەی ٣ ڕۆژی خایاند و بابەتەکانی خولەکە لە لایەن بەڕێز م. هاوڕێ جلال، مامۆستا لە کۆلێجی کارگێری و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە وترانەوە.