خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری خوێنیان بەخشی
2019-04-11 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
لەچوارچێوەی پەیوەندی و پێکەوەکارکردنی زانکۆ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بە ئامانجی بەرجەستەکردنی خزمەتەکانی زانکۆ و ڕۆڵی پۆزەتیڤانە و خزمەتگوزاریانەی زانکۆ بۆ کۆمەڵگە ، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۱۰-٤-۲۰۱۹ ، خوێندکارانی سمستەری دووەم لە بەشی ژمێریاری ،کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ،هەستان بە هەڵمەتی بەخشینی خوێن
ئەم کاری هەڵمەتی خوێن بەخشینەی خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە بە هاوکاری (ڕێکخراوی خاوێن بۆ پەرەپێدانی تەندروستی ) ئەنجامدرا ، کارێکی خۆبەخشانەی خوێندکارانی زانکۆ بوو بە مەبەستی دابینکردنی خوێن بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی
سوپاس بۆ هەستی بەرپرسیارییەتی خوێندکارانی ئازیزمان، هەروەها زۆر سوپاس و ڕێز بۆ بەڕێزانی (ڕێکخراوی خاوێن بۆ پەرەپێدانی تەندروستی) ، و سەرجەم
کارمەندانی بانکی خوێن کە دڵسۆزانە و لێبوردانە هاوکارمان بوون