گه‌شتی زانستی خوێندكارانی ئاماده‌یی سورێن له ناحیه‌ی سیروان
2019-04-04 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به مه‌به‌ستی ئاشنابونیان به سیستمی خوێندنی زانكۆیی و وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ش و كۆلێجه‌كانی زانكۆ، رۆژی ٣\٤\٢٠١٩ خوێندكارانی ئاماده‌یی سورێنی كوران له ناحیه‌ی سیروان گه‌شتێكی زانستیان بۆ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌نجامدا.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له گرنگیدان به چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌و به‌رده‌وام ۆرك شۆپ و سیمینار‌و خولی هۆشیار كردنه‌وه‌ی بۆ خوێندكارانی قۆناغه‌كانی پێش زانكۆ كردوه‌ته‌وه‌و هاوكات به‌رده‌وام پێشوازی له‌و خوێندكاره ئه‌زیزانه كردوه له ناو كامپی زانكۆدا بۆ زیاتر ئاشنا كردنیان به خوێندنی زانكۆیی و ئاماده كردنیان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی خوێندنیان.