گۆڤاری گونجاو بۆ بلاوكردنهوهی توێژینهوه (Impact factor --- Clarivate analytics ---Scopus - DOAJ)
2019-03-08 (هەینی) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
به سهرپهرشتی دڵنیایی جۆری كۆلێجی یاسا ڕامیاری ۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی ههردوو كۆلیجی یاساو ڕامیاری و كارگێری وئابوری ساز دهكات.
رۆژی چوارشهممه 6\3\2019 له ۆركشۆپێكدا ههردوو مامۆستای كۆلیجی یاساو ڕامیاری بهرێزان (د.احمد حمهغریب و م. سلام عبدالقادر)بابهتێكیان له ژێر ناونیشانی (گۆڤاری گونجاو بۆ بلاوكردنهوهی توێژینهوه، (Impact factor --- Clarivate analytics ---Scopus – DOAJ)) بۆ مامۆستانی ههردوو كۆلیج پێشكهش كرد كه تیایدا باسیان له جێرناڵە ئەکادیمیە بەناوبانگەکانی جیهان لەسەردەمی ئێستادا لەلایەن ژمارەیەک ناوەندی بڵاوکردنەوەوە (publishers) دەردەکرێن وەکو (Taylor & Francis, Springer, Elsevier, Wiley and Sage). بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە ئەم خاڵانە دەبێت رەچاوبکرێت: دەبێت سەرەتا سەیری بواری جێرناڵەکە بکەیت (Aims and scope)، هەموو جێرناڵێک لە چەند دێڕێکدا روونی کردووەتەوە کە لە چ بوارێکدا توێژینەوە ڕەچاودەکات بۆ بڵاوکردنەوە، پاشان دەبێت شێوازی ئاماژەپێکردنی سەرچاوەکان (Referencing styles) بەهەند وەربگریت و توێژینەوەکەت لەسەر ئەو شێوازە رێکبخەیت، و هەروەها ژمارەی وشەکانی ئابستراکت و وشە سەرەکیەکان (Key words) و کۆی توێژینەوە ڕەچاوبکەیت بەگوێرەی داواکاری جێرنالەکە. توێژینەوە دەبێت بەشداری (contribution مساهمة)ی بۆ ئەدەبیاتەکە هەبێت و لەسەروو هەموو ئەمانەوە زانینی ئینگلیزیەکی زۆرباش پێویستە چونکە زۆربەی هەرە زۆری جێرناڵە ئیندێکس بەرزەکان بە زمانی ئینگلیزی بابەت بڵاودەکەنەوە. رەچاوکردنی ئەم خاڵانە چانسی زیاتر دەدات بە توێژینەوەکەت.