سەردانی خوێندکارانی کارگێڕی کار بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
2019-03-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
ڕۆژی چوارشهممه ٦\٣\٢٠١٩ بەسەرپەرشتی مامۆستا نیشتمان عثمان محی الدین، به مهبهستی سود وهرگرتن و ئاشنابونی زیاتری خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کار سمستەری شەشەم لە چوارچێوەی وانەی (ادارة الأعمال الدولية) سەردانێکی زانستی ئەنجامدرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی.
سەرەتا خوێندکاران دابەشکران بۆ (٣) گروپ، دواتر لە لایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە بەشێوەیەکی گشتی باس لە ڕاپەڕاندنی ئیش وکارەکان و ڕێ وشوێنی تۆمارکردنی کۆپانیا نیشتمانی و بیانییەکان کرا، پاشان هەرگروپەو لەلایەن سەرپەرشتیارێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەوە بەمەبەستی بینینی واقعی کرداری کارەکان سەردانی سەرجەم بەشەکان کرا و لەلایەن لێپرسراونی بەشەکانەوە ڕونکردنەوەی پێویست درا لەسەر ئیش وکارەکان و ئالیەتی جێ بەجی کردنیان.
له كوتاییشدا خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم جۆرە سەردانە زانستیانە نیشانداو ئاماژهیان بهوه كرد کە ڕۆڵیکی گەورەی هەیە لە بەستنەوەی ژینگەی زانکۆ بەژینگەی کارو بزنسەوە.