ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (ضرورة التعلم التفاعلي والتعاوني في الجامعات)
Search

ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (ضرورة التعلم التفاعلي والتعاوني في الجامعات)


2019-03-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

     ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٤/٣/٢٠١٩  دڵنیایی جۆری کۆلیجی کارگێری و ئابوری ھەستا بە سازدانی ۆرک شۆپێک بۆ بەڕێز (د. ئەمجەد محمد عبداللە) لەژێر ناونیشانی (ضرورة التعلم التفاعلي والتعاوني في الجامعات)، کە تیایدا تیشک خرایە سەر گرنگی و ڕۆڵی شێوازە نوێکانی فێرکردن و تێپەڕاندنی ڕێگا تەقلیدیەکان، شایانی باسە ۆرک شۆپەکە بەبەشداری ماموستایان و گفتوگۆکانیان و باس کردنی ئەزمونی خۆیان دەوڵەمەندکرا.

   لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم ۆرک شۆپە بەرەو پێش بردنی ئایندەی پرۆسەی فێرکردن لە زانکۆکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەتایبەت.

    جێگەی ئاماژەیە سیستمی بۆڵۆنیا کە بۆ چوارەم ساڵە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی جێبەجێ دەکرێت گرنگی تەواوی داوە بە شێوازە نوێکانی پرۆسەی فێرکردن و مامۆستاکانیش بونەتە خاوەن ئەزمون لەو بوارەدا، ئەوەی زۆر بەگرنگیەوە جەختی لەسەر کرایەوە لە ۆرک شۆپەکەدا بریتی بوو لە بەسەنتەر کردنی خوێندکار لە پرۆسەکەداو ھاندانیان بۆ بەشداربونی ئەکتیڤانە لە پرۆسەی زانست خوازی و فێرکردندا.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی