ۆرک شۆپێك بە ناونیشانی ((النظام المحاسبي الموحد بين النظرية والتطبيق)
Search

ۆرک شۆپێك بە ناونیشانی ((النظام المحاسبي الموحد بين النظرية والتطبيق)


2019-03-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

      ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣/٣/٢٠١٩  دڵنیایی جۆری کۆلێجی کارگێری و ئابوری ھەستا بە سازدانی ۆرک شۆپێک بۆ بەڕێز مامۆستا (عثمان امین احمد) سەرۆکی بەشی ژمیریاری بەیانیان و بەڕێز (شوان مصطفی عیسی) بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئینتەرسۆفت  لەژێر ناونیشانی (النظام المحاسبي الموحد بين النظرية والتطبيق) ، سەرەتا لەلایەن سەرۆکی بەشی ژمێریاریەوە باسێکی ئەکادیمیانەی سیستمی ژمێریاری یەکگرتوو کرا لە ڕووی چەمک و ناوەڕۆک و شیوازی بەکارهێنانی ڕێبەری ژمێریاری یەکگرتوو بۆ کەرتی تایبەت.

    دواتر لە لایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئینتەرسۆفت بەشێوی پراکتیکی بەرنامەی ژمێریاری یەکگرتوو خرایە ڕوو لە ڕوی تەکنک و ئالیەتی کارکردنی بەرنامەکە، شایانی باسە بەڕێز(شوان مصطفی عیسی) کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئینتەرسۆفتە داڕێژەری بەرنامەکەیە کە لە ئێستادا لە هەندێک دام ودەزگاو کۆمپانیاکانی عێراق ئەم بەرنامەیە بەکاردەهێنن.     

   شایانی باسە ۆرک شۆپەکە بە پرسیاری بەشداربووان و وەڵامی پرسیارەکان و سەرنج و تێبینی یەکان زیاتر دەوڵەمەند کرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی