گروپێکیتری خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی گەشتنە چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی 
Search

گروپێکیتری خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی گەشتنە چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی 


2019-02-28 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زمان ]

لە چوارچیوەی بەڕێوەچوونی خولی تۆپی پێی بەش و کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی،گروپێکیتری خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی گەشتنە چوارگۆشەی زێڕینو خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی 

ئەمڕۆ خوێندكارانی سمێستەری چوارەمی بەشی ئینگلیزی توانیان ماڵئاوایی بكەن  بە بەشی ئای تی كە براوەی جامی خولی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پارساڵن.

كاتی ئاسایی یاریەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەك كۆتایی هات و، بە لێدانی یەكلاكەرەوە خوێندكارانی سمێستەری چوارەمی بەشی ئینگلیزی ئەنجامەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلاكردەوە و، گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین. پیرۆزە.

لە لایەکیترەوە دوێنێ، بە بردنەوەیان بە ٤-۱، قۆناغی سێیەمی بەشی ئینگلیزی گەشتنە چوارگۆشەی زێڕین و قۆناغی پێش کۆتایی و قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕییان لە خولەکە کردە دەرەوە.

لە درێژەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە بە بەشداری ۳٦ تیپی وەرزشی بۆ خوێندکارانی بەش و قۆناغەکانی کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆ کراوەتەوە لە ئێستادا گروپی خوێندکارانی سێمێستەری چوارەم و شەشەمی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی گەشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕین.


بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵانە بە چەندین چالاکی هونەری و وەرزشی و خولی پێگەیاندن خزمەتێکی بەرچاو بە خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکات، خولی توپی پێش نەریتێکی ساڵانەی زانکۆیە و لە سەرئاستی بەش و قۆناغی کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکرێتەوە.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی