دڵنیایی جۆری کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری ۆرك شۆپێکی زانستیی سازکرد
2019-02-28 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری(26 – 2 - 2019) لە هۆڵی (54) ی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، ۆرك شۆپێك لەلایەن بەڕێز (عثمان صدیق ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار پێشکەش کرا بە ناونیشانی (Using SPSS to Perform T-Tests & ANOVA)،لە ۆرک شۆپەکەدا سەرەتا چۆنیەتی بە کارهێنانی SPSS وەکو سۆفتوێرێکی ئاماری بە مەبەستی شیکاری کردنی داتا لە زانستە مرۆڤایەتی و پزیشکیەکاندا باس کرا، دواتر بە وردی باس کرا لە تەکنیکە ئاماریەکانی T-Tests و ANOVA وەکو ئەزمونە پارامتریکیەکانی ئاماری بۆ ئەزمون کردنی جیاوازی ناوەند لە دوو نموونە یا زیاتر و چۆنیەتی بە کارهێنانیان لە SPSS دا، شایانی باسە ۆرک شۆپەکە بە پرسیاری بەشداربووان و وەڵامی پرسیارەکان و سەرنج و تێبینی یەکان زیاتر دەوڵەمەند کرا.