سەردانی زانستیی خوێندکارانی بەشی ژمێریاری بۆ فامیلی مۆڵ
Search

سەردانی زانستیی خوێندکارانی بەشی ژمێریاری بۆ فامیلی مۆڵ


2019-02-28 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

     ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (26-2-2019) خوێندکارانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری بەشی ژمێریاری سمستەری چوارەم گروپی (A) لە چوارچێوەی  وانەی (بەرێوەبردنی بازاڕسازی) بەسەرپەرشتی مامۆستا (نیشتمان عثمان محی الدین) ، لە سەردانێکی زانستیدا فاملى مۆڵیان بەسەرکردەوە، بە ئامانجی پراکتیزەکردنی بابەتە تیۆرییەکان ، بە سوپاسەوە لە لایەن بەڕێوەبەرى بازاڕسازییەوە پێشوازی کران ، سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری بازاڕسازییەوە باس لە ستراتیژو شێوازی بەڕێوەبردنی بازاڕسازی بۆ خوێندکاران کرا ، پاشان باس لە خاڵە جیاوازەکانی فاملی مۆڵ کرا لە ڕوی سازدانی ئاهانگی تایبەت بە بۆنەکان بۆ سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگا، بونی سەرجەم پێداویستییەکان بەنرخ و کوالیتی گونجاو، هەروەها بونی یاری مناڵان بەتایبەت سکێتی سەرسەهۆڵ کە بەیەکێک لە خاڵە جیاوازەکان دادەنرێت کە کڕیاری تایبەتی خۆی هەیە  ئەمە وێڕای شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی داخراو کە بەشێوازێکی سەردەمیانە دروست کراوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی زۆرترین خەڵک و کڕیار و کێ بەرکێ کردنی کۆمپانیاو مۆڵە بازاڕسازییەکانی دی.

    جێگەی ئاماژەیە لەسەردانە زانستییەکەدا وەڵامی سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانی خوێندکاران درایەوە ، شایانی باسە ئامانج لەم سەردانە زانستیانە بریتییە لە بەستنەوەی ژینگەی زانکۆ بە ژینگەی بازاڕی کارەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی