یەکەم تاقیکردنەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەستی پێکرد
2019-02-10 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ١٠-٢-٢٠١٩ لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکەم تاقیکردنەوەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.
بە چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بە بەشداری سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی باڵا - کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەشی زانستی کۆمپیوتەر یەکەم تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ دەستی پێکرد بە سەرپەرشتی لیژنەی تاقیکردنەوەکان .
خوێندنی باڵای ماستەر بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پار ساڵ کرایەوە کە پسپۆڕیەکانی زانستی کۆمپیوتەر ، یاسا ، زمانی ئینگلیزی ، زانستی دارایی و بانک دەگرێتەوە.