تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەست پێدەکات
Search

تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەست پێدەکات


2019-02-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

لە تشرینی دوەمی ٢٠١٨ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەهاوبەشی زانکۆی سلێمانی یەکەمین خولی خوێندنی باڵایان دەستپیکرد بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

کۆلێجی زانست وتەکنەلۆجیا لە پاڵ کۆلێجەکانی تری زانکۆ گروپێک لە خوێندکاری وەرگرتوە کە ژمارەیان ٨ خوێندکارە و سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانیان لە خوێندنی باڵا تەواو کردووە و لە سەرەتای مانگی تشرینی دوەمەوە دەستیان کردووە بە خوێندنی وەرزی یەکەم.

لە ئێستا دا ئەم گروپە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و سەردەمیانە خوێندنی وەرزی یەکەمیان تەواو کردووە و ئامادە کراون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەم وەرزە کە لە بەرواری ١٠-٢-٢٠١٩ ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجام دەدرێت بە سەرپەرشتی لیژنەی خوێندنی باڵا کە لیژنەیەکی هاوبەشە لە نێوان هەردوو زانکۆ.

خوێندنی باڵای ماستەر بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پار ساڵ کرایەوە کە پسپۆڕیەکانی زانستی کۆمپیوتەر ، یاسا ، زمانی ئینگلیزی ، زانستی دارایی و بانک دەگرێتەوە.