القرأن والاخلاق كمصدر من مصادر الشريعة
2019-02-03 (یەکشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
بهسهرپهرشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاساو ڕامیارى سيمينارێك بە ناونیشانى (القرأن والاخلاق كمصدر من مصادر الشريعة) پێشكهش كرا.
ڕۆژی سێشهممه كاتژمێر یهكی پاش نێوهرۆ بهرواری 3 \2\2019 بهئامادەبوونى بهشێك له مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایانی كۆليج و ژمارهیهك له خوێندكاران لە هۆڵی 128ى تهلاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوهی سیمینارێكدا و گفتوگۆو له سهر (القرأن والاخلاق كمصدر من مصادر الشريعة ) له لایهن بهرێز تحسین حمه غریب مامۆستا له بهشی یاسا كرا.
مامۆستای سیمینارست بهم شێوهیه باسی بابهتی ئهخلاقی كرد: ئەخلاق بابەتێکی سەنتەری قورئانی پیرۆزە . بەجۆرێک مامەڵەی ئەخلاقی پێشگریمانەی حوکمەکانی ئەو کتێبە ئاسمانییەیە ، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە سەرەرای گرنگی ئەو بابە زانایان و فوقەھای شەریعەی ئیسلامی وەک سەرچاوەیەک بۆ شەریعەت ئاماژەیان پێنەداوە ، ئەگەرچی زانای وا ھەیە وەک (ئیمامی سەبوکی) نزیکەی سەد سەرچاوەی بۆ شەریعەت و یاسای ئیسلامی دیاری کردوە. لەوانەیە ئەوە لەبەر ئەو ە بووبێت کە وەک بەڵگە نەویست سەیری ئەو بابەتەیان کردبێت. واتە ئەوە بنەما بووە لایان کە نابێت ھیچ حوکمێکی شەرعی پێچەوانەی رێسا ئەخلاقییەکان بێت ، بەلام ئەمرۆ لەبەر ئەوەی ئەخلاق لە دین سەربەخۆیە و بە جیا بوونی ھەیە ، واتە مرۆڤی بە ئەخلاق بوونی ھەیە بێ ئەوەی ئایینداریش بێت دەخوازێت جارێکی دیکە پێگەی ئەخلاق لە ناو قورئان و شەریعەتدا وەک یەکێک لە سەرچاوەکان روون بکەرێتەوە ، ببێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی شەریعەت و دەرگای ئەم بابەتەش بە پیشاندانی پێگەی ئەخلاقە لە قورئانی پیرۆزدا وەک یەکەم سەرچاوەی شەریعەت.
ئامادەکار لەسەر بابەتی سیمینارەکەی رۆشت و رایگەیاند کە زانستی (اصول الفقە) کە زانستی دەرھێنانی حوکمە شەرعییەکانە،
یەکێک لە گەورەترین داھێنراوەکانی زانایانی یاسا و شەریعەتی ئیسلامییە و
لە کتێبی بەناوبانگی (الرسالە) ی ئیمامی شافعییەوە دەست پێدەکات
لەسەردەمی نوێشدا لە یاسادا زۆر سوودی لێ بینراوە، ئەخلاقی وەک سەرچاوەیەک باس نەکردوە ئەو زانستە زانستێکی ئیجتیھادییەو دەکرێت دەستکاری بکرێت بەگوێرەی رۆژ و پێویستی. لەم رووە وە هةولَي وةلَامدانةوةى ئةم ثرسيارانةى دا :
1_ ئايا ئەو سەرچاوانەی لەو زانستانەدا دانراون ھەموو سەرضاوە شەرعییەکان دەگرنەوە یاخود دەشێت سەرچاوەی دیکە ھەبن و لە وێدا باس نەکرا بن؟.
٢- دەکرێت ئەو سەرچاوانە دەستکاری بکرێن ؟
٣- ئەگەر وەلامی پرسیاری پێشتر بەلێ یە دةبيَت کام سەرچاوەیان بگۆردرێت؟
٤- ئایا ھیچ کام لەسەرچاوەکانی پێشوو لە دەرەوەی شەریعەتەوە وەرگیراوون بۆ شەریعەت؟
٥- ئایا دەشێت ئەخلاق وەک سەرضاوەی شەریعەت دابنرێت؟
٦- بۆچی ئەخلاق سەرەرای ئەو پێگە گەورەیەی ھەیەتی لە قورئاندا بە سەرچاوەی شەریعەت حسێب نەکراوە.؟
٧-باسکردنی ئەخلاق وەک زانستی سەربەخۆ دەبێتە ھۆی ئەوەی کە وەک سەرچاوە وەرنەگیرێت ؟
٨- ئايا ئەم بابەتە بۆ یاساش بە ھەمان شێوە نییە، واتە دەبێت ئەخلاق ببێتە سەرچاوەی رەسمی یاسا ؟