کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەشداری دەکات لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی
2019-01-30 (چوارشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ساڵانە هەڵدەسێت بە بەشداریکردن لە ژمارەیەک چالاکی و پێشبڕکێی زانستی لەڕێگەی مامۆستایان و خوێندکارانەوە لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان.
هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئەم ساڵیش بەشدارە لە پێشبركێیەکی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی Google Hash Code کە لەلایەن کۆمپانیای گوگڵەوە ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٨-٢-٢٠١٩ لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.
خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا دەتوانن بەشداربن لەم پێشبڕکیییە بە تۆمار کردنی ناوی خۆیان لەم لینکەی خوارە :
https://codingcompetitions.withgoogle.com/hashcode
دوا بەروار بۆ ناونوسین و دروست کردنی گرووپ ٢٥-٢-٢٠١٩
تێبینی : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەبژێری وەک شوینی ئەنجامدانی پێشبرکێکە
Our University Hub Name
Hub name: UHD (University of Human Development) Iraq
شوێن : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی – کتیبخانە
کات :
19:00 local time (16:00 UTC/GMT)
- بۆ هەر پرسیارێک یان گرفتێک بۆ ناو نوسیتان دەتوانن پەێوەندی بە ئەم ئێمەیلەوە بکەن