بەرەوپێشچوونی ئامادەكاریەكان بەرەو حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی: رێبازە نوێیەكانی بوارەكانی پەروەردەی زمان و زمانەوانی و ئەدەب و وەرگێڕان
2019-01-21 (دووشەم) [ کۆلێجی زمان ]
وەک نەریتی ساڵانە، ئەمساڵیش زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی ساز دەکات.
لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩)ەوە، كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەرقاڵی ئامادەكاریەكانە بۆ حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ژێر ناونیشانی "بەرەوپێشچوونەکانی پەروەردەی زمان، زمانەوانی، ئەدەب و وەرگێڕان" تایبەت کراوە بە زمانی ئینگلیزی و هەموو توێژەران پێویستە بە زمانی ئینگلیزی توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن، ئەگەرچی دەرفەتی ئەوەش دەرەخسێنرێت کە توێژینەوە لەسەر زمان و ئەدەبەکانیتر یان بەراوردی نێوان زمان و ئەدەبیاتە جیاوازەکان بکرێت، بەڵام بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکرێن.
کۆنفرانسی حەوتەمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وا بڕیارە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و قسەکەری سەرەکی کۆنفرانسەکەش ( پرۆفیسۆر دکتۆر دەیڤید کریستاڵ)ە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوەکانی بواری زمانەوانی لەسەر ئاستی جیهان. لە ئێستاشدا، ئامادەكاریەكان بۆ كۆنفڕانسەكە بەردەوامە و، بڕۆشەر و هەواڵی كۆنفڕانسەكە و وردەكاریەكان گەیەنراوەتە سەدان هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر لە بوارەكانی بابەتی كۆنفڕانسەكە و، چەندین پوختەی توێژینەوە گەیشتوە بە ئیمەیلی فەرمی كۆنفڕانس confs@uhd.edu.iq.
بە گوێرەی پرۆشەری کۆنفرانسەکە، بەروارە گرنگەکان بریتین لە:
٭ دواوادەی پێشکەشکردنی پوختە: 1ی ئازاری 2019
* دواوادە بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکان: 24ی ئازاری 2019
* ئاگادارکردنەوەی توێژینەوە پەسەندکراوەکان: 1ی نیسانی 2019
* بەڕێوەچوونی کۆنفرانس: ڕۆژانی 13 و 14ی نیسانی 2019
هاوپێچ وردەکاری بوارەکانی بەشداربوون لە پرۆشەری کۆنفرانسدا روونکراونەتەوە.