حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق
Search

حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق


2019-01-09 (چوارشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 9\1\2019 كۆلێجی ياساو ڕامیاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌ هاوبه‌شی  لەگەڵ كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سیمپۆزیەمێكی لەژێر ناونیشانی (حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق) ئەنجامدا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

سیمپۆزیەمەكە بە ئامادەبونی هەریەك لە بەڕێزان (پ.ی.د. كنعان حمه‌غریب ) ڕاگری كۆلێژی یاسا ڕامیاری (پ.ی.د.سامان فوزى) سه‌رۆك به‌شی یاسای به‌یانیان و ژمارەیەك لە مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ لە كاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمیناراتی كۆلێج به‌ ئیداره‌ی به‌رێز م.ئاسۆس نامق مامۆستای به‌شی یاسا بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆكی سیمپۆزیەمەكە لە سێ سیمینار پێك هاتبوو كە لەلایەن هەریەك:

  1. بەڕێز م.محسن  ئه‌دیب  بە سیمیناری (الحماية الدستورية لحقوق المتهم) : مامۆستای ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر  ده‌وڵه‌ت كه‌ چۆن ده‌بێ هاوسه‌نگی بپارێزێت به‌وه‌ی كه‌ تاوانبار مافه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات ، وه‌‌ ئه‌و مافانه‌ له‌ ده‌ستوردا بچه‌سپێنرێت.
  2. به‌رێز د.هێمن عبدالله محمد  بە سیمیناری (حقوق المتهم فی التشریع الداخلی ) دكتورى به‌رێز باسى له وه‌كرد كه‌ له‌ قۆناغی  كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان ، هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی لێكۆلینه‌وه‌دا تاوانبار مافى خۆیه‌تی به‌ بێ فه‌مانی دادگا ده‌ستگیر نه‌كریت وه‌ ماڵ و شوێن كاری نه‌پشكنرێ وه‌ هه‌روه‌ها مافی خۆیه‌تی بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت
  3. به‌رێز د.سه‌ردار علی عزیز بە سیمیناری (النطاق التطبيقى لحماية حقوق المتهم ) دادوه‌ری به‌رێز باسی له‌ دوو مافی سه‌ره‌كی كرد بۆ كه‌سی تاوانبار ئه‌وانیش:
  1. لێكۆلینه‌وه‌ ده‌بێ به‌ شێوازی نهێنی بێت له‌ به‌ر پاراستنی هه‌ریه‌ك له‌ كه‌سی تاوانبارو سكاڵاكار و كۆمه‌ڵگا.
  2. مافی تاوانباره‌ كه‌ دۆسێیه‌كه ی‌ به‌زووترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.


دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه‌و خه‌ڵاتی رێزلینان درا به‌ هه‌ر سێ سمینارسته‌كه‌.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی