گه‌شتی مه‌یدانی خوێندکارانی ئامادەیی دەربەندیخان بۆ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
2018-12-12 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به مه‌به‌ستی ئاشنابونیان به ژیانی زانكۆیی و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له سیستمی خوێندن و به‌رێوه‌بردن له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، ڕۆژی ١٢-١٢-٢٠١٨ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی زانستی ئامادەیی دەربەندیخان له گه‌شتێكی مه‌یدانیدا به هاوه‌ڵی مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه‌یان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا خوێندکارانی ئامادەیی دەربەندیخان له‌لایه‌ن ستافی بەڕێوەبردن و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانه‌وه پێشوازییان لێكراو دواتر ئاشناكران به کۆلێژو بەشە جیاجیاكانی زانكۆ‌و هۆڵه‌كانی خوێندنیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
پاشان لە هۆڵی پرۆفیسور د.عه‌لی قه‌رەداغی لەلایەن به‌رێز ئاریان عه‌لی لێپرسراوی یه‌كه‌ی كاروباری خوێندکاران ئامانج و پلانی ستراتیژی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی ئه‌كادیمی بۆ خوێندكاران رونكرایهوهو دواتریش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خوێندكاران درایه‌وه سه‌باره‌ت به خوێندن له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
لە کۆتایشدا بەڕیوەبەری ئامادەیی دەربەندیخان زۆر سوپاسی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرد بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ خوێندكارانی ئامادهییهكهیان تاوه‌كو زياتر به‌رچاو روون بن بۆ ئایندهی خوێندنیان له‌پاش ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی.