بە وێنە ... تاقیکردنەوەی کۆتایی بەشی ئینگلیزی دەستیپێکرد
2018-12-04 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]
رۆژی یەکشەممە ٢\١٢\٢٠١٨ تاقیکردنەوەی هەردوو سێمێستەری ۳ و ٥ ی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستیپێکرد.
لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ بەڕێوەبردنی تاقیکردەوەکان لە کەشێکی ئارام و زانستیدا. بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ماوەی سێ ساڵە سیستەمی بۆڵۆنیای پەروەردەیی جێبەجێدەکات، بەم پێیەش سیستەمی خوێندن لەبەشەکەدا لە سیستەمی ساڵانەوە بووەتە سێمێستەر و بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی ئینگلیزیدا خوێندکار پێویستە ٨ سێمێستەر بەشداری کارای ناو پۆل و چالاکییە زانستییەکان بکات.