گه‌مارۆكانی ئهمریكاو داهاتووی ئێران له پانێڵێكدا تاوتوێ ده‌كرێ
2018-12-03 (دووشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
ڕۆژی دوو شه‌ممه کاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌رۆى ٣-١٢-٢٠١٨ کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى له چوارچیوه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به ئامادەبوونى به‌شێك له مامۆستایانى زانكۆ‌و زۆربه‌ی مامۆستایانی كۆلیج ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران له هۆڵی 128\ کەمپى بنارى کۆیژە لەژێر ناونیشانی (گه‌مارۆكانی ئهمریكاو داهاتووی ئێران) پێشكه‌شكرا
ناوەڕۆكی پانێڵه‌كه لە چوار سیمینار پێك هاتبوو كە لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان:
م.طارق كاكە ڕەش بە سیمیناری (جۆرۆ ئه‌ندازه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌رئێران) كه تيايدا تيشكى خسته سه‌ر جۆری سزاكانی نه‌ته‌وه یهكگتووهكان له ساڵانی ڕابوردوو، وهسزاكانی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كه به دوو قۆناغ بوو، قۆناغی یه‌كه‌م له له 7\8\2018 كه كۆمه‌ڵی سزای سه‌پاند به‌سه‌ر ئێران، قۆناغی دووه‌میش زیاتی گه‌مارۆی نه‌وتی بوو به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته‌دا.
م.سلام عبد القادر سيمينارێكی به ناونيشانى (چۆن ئێران سود له سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بینێت) بەشدارتێدا كرد و باسى له‌وه كرد به‌هۆی سزاكانه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م خه‌ڵكی ئێرانه‌و ئه‌وه‌ی كه قازانجی لێده‌كات ته‌نها حكومه‌ته‌كه‌ی ئێرانه.
د.زانا رؤوف سيمينارێكی به ناونيشانى (چۆن سزاكانی ئه‌مریكا زیان به ئێران ده‌گه‌یه‌نێت ) بەشدارتێدا كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و سزایانه سزای نێوده‌وڵه‌تی نین و زیاتر ئه‌وه‌ی موستهفیدی یه‌كه‌مه ئه‌مریكا خۆیه‌تی كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی تاكلایه‌نه سزا ده‌سه‌پێنێت زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانی له گه‌ل نیه .
له كۆتایدا د. اسامه صلاح ا‌لدین سیمنارێكی به ناونیشانی (مه‌به‌ستی ئه‌مریكا له سزاكانی سه‌ر ئێران) سیمینارست به چه‌ند نهزهرییهیهك تاوتوێی سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ئێران كرد ووتی به‌ڕای من ئه‌و سزایانه ئه‌گه‌ر كارگه‌رییه‌كی ههنكوكهیی هه‌بێ به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ نیه له كۆتاییدا ته‌نها خه‌ڵك لێی زه‌ره‌ر مه‌نده