کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا خەڵاتی خوێندکارانی وهرزى یهكهمى كرد
2018-12-02 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا وەک نەریتێکی ساڵانەی خۆی هەستا بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی تایبەت بە خوێندکاران لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕاگرایەتی کۆلێج،بەو هۆیەشەوە یەکێک لەو چالاکیانەی کە ئەنجامدرا لەم وەرزی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا بریتی بوو لە بەخشینی بڕوانامەی بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە هەر جارە و لە یەکێک لە قۆناغەکانی خوێندن بۆ وانەیەکی تایبەت لە ژێر درووشمی " کارەکە ئەوە نییە من بلیمەتم، بەڵکو بۆ ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ گرفتەکان ھەوڵدەدەم."
بۆ ئەم مەبەستەش لەم وەرزەی خوێندندا قۆناغی دووەمی هەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری دەستنیشان کران لە وانەی Object Oriented Programming Concepts کە تیایدا بروانامە بەخشرایە ٣ خوێندکاری یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ٣ خوێندکاری یەکەمی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە لایەن مامۆستای وانەکەوە مامۆستا زانا عزیز کاکەڕەش مامۆستا لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا.