خوێندنی ماستەر لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا دەستی پێكرد
2018-12-02 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەهاوبەشی زانکۆی سلێمانی یەکەمین خولی خوێندنی باڵای لە تشرینی دوەمی ٢٠١٨ دەستپیکرد.
کۆلێجی زانست وتەکنەلۆجیا لە پاڵ کۆلێجەکانی تری زانکۆ گروپێک لە خوێندکاری وەرگرتووە کە ژمارەیان ٨ خوێندکارە و سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانیان لە خوێندنی باڵا تەواو کردووە و لە سەرەتای مانگی تشرینی دوەمەوە دەستیان کردووە بە خوێندنی وەرزی یەکەم ، هەمولایەک بە ئومێدەوە چاوەڕێی پێگەیاندنی کۆمەڵێک کادیری بەتوانان بۆ خزمەتی زانست و توێژینەوە لە کوردستان.
خوێندنی باڵای ماستەر بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پار ساڵ کرایەوە کە پسپۆڕیەکانی زانستی کۆمپیوتەر ، یاسا ، زمانی ئینگلیزی ، زانستی دارایی و بانک دەگرێتەوە.