وێنەکان سەرنجڕاکێشن ... داتا‌کان سەرچاوەن ... زمانی ژمارەش یەکەمبوونی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکلاکردەوە!
2018-11-23 (هەینی) [ کۆلێجی زمان ]
وێنەکان سەرنجڕاکێشن ... داتا‌کان سەرچاوەن ... زمانی ژمارەش یەکەمبوونی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکلاکردەوە!
ئەنجامی ڕانکینگی نیشتیمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی UHD بۆ جاری سێییەم و چوارساڵی یەک لەدوایەک لە لوتکەی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان مایەوە.
بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ لە هۆڵی پرۆفیسور دکتۆر عەلی قەرەداغی ئاهەنگێکی شایستە سازکرا.
لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پیرۆزبایی لە خاوەنی زانکۆ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی و مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد و جەختیکردەوە ئەم سەرکەوتنە بە هەوڵی هەمووان هاتۆتە بەرهەم و جێگای شانازیی هەمووانە.
له ئاههنگهکەدا كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو خوێندكارانی زانكۆ بەڕێوەچوو، سه‌رۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕایگەیاند: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ خزمه‌تی خوێندكاره‌و ئامانجی سه‌ره‌كیمان سودمه‌ندبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكارانه هه‌ربۆیه پێویسته خوێندكارانمان شانازی به‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه بكه‌ن.
پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته هه‌موان به‌ڵێنی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته بده‌ین و كاری زیاتر بكه‌ین بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زانكۆ تا ئاستی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان له جیهاندا.
لە بەشێکیتری ئاهەنگەکەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانیی مرۆیی وردەکاری تۆمارکردنی سەرکەوتنی زانکۆی لەسەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکانی کوردستان روونکردەو و ڕایگەیاند: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکەمی یەکەمەکان بووە و پیرۆزبایی لە خۆمان و هەموولایەک دەکەین.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی رانکینگەکەی وەزارەت و داتاکانی ئەنجامگیرییەکە، د. ئاسۆ محمد دەروێش راگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا وردەکاری داتا‌کان و بەرواردی ئاست و پێوەرەکانی روونکردەوە.
به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌پێوه‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی، ستافی ئه‌كادیمی، چالاكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باشترین زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها به‌پێی پێوه‌ره‌كانی فیدباكی خوێندكاران، دڵنیایی جۆری٬ پێوه‌ری چالاكی كه‌لتوری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا، كتێبخانه‌و گه‌یشتن بهسهرچاوهزانستییهكان و به‌دواداچونی ده‌رچوان بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كار جارێكی دیكه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له باشترین زانكۆ تایبه‌ته‌كانه.
بەپێی ئەو داتایانەی کە خودی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە تێکڕای ڕیزبەندیەکەدا و لە ڕێژەی (75%) ی پێوەرەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان.
بە درێژایی ئاهەنگەکەش یانەی هونەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەندین نمایشی ئاواز و موزیکیان پێشکەش کرد.
ئامادەبووانی ئاهەنگەکەش سەرکەوتنەکەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان چەپڵەڕێزان کرد.