ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌بۆنه‌ی مانەوەی لە لوتکەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆ تایبەتەکاندا
2018-11-22 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
پاش راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و مانەوەی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی لە لوتکەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆ تایبەتەکاندا، ئه‌مرۆ ٢٢\١١\٢٠١٨ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی زانكۆ به‌رێوه‌چوو.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو خوێندكارانی زانكۆ له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا وێرای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن وتی: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ خزمه‌تی خوێندكاره‌و ئامانجی سه‌ره‌كیمان سودمه‌ندبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكارانه هه‌ربۆیه پێویسته خوێندكارانمان شانازی به‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه بكه‌ن.
سه‌رۆكی زانكۆ هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موان به‌ڵێنی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته بده‌ین و كاری زیاتر بكه‌ین بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زانكۆ تا ئاستی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان له جیهاندا.
دواتر له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود ڕاگری کۆلێجی زمان و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاسۆ محمد دەروێش، ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا رونكردنه‌وه‌ی زیاتر خرایه‌روو سه‌باره‌ت به ئامار‌و داتاكان و هۆكاره‌كانی یه‌كه‌مبوونی زانكۆی گه‌شه‌پێدان بۆ سێهه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك.
له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌ش چه‌ند گۆرانی و میوزیكێك له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خوێنكارێكی به‌هره‌مه‌نده‌وه پێشكه‌ش كرا‌و زیاتر ئاهه‌نگه‌كه‌یان رازانده‌وه.
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە لوتکەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆ تایبەتەکاندایه