زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پێشوازی له خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌كات
2018-11-18 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ ١٨\١١\٢٠١٨ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی له پۆلێكی نوێی خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م كرد بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی ٢٠١٨-٢٠١٩.
له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پێشوازی له خوێندكاران كرد‌و له رێگه‌ی یه‌كه‌ی كاروباری خوێندكاران و لیژنه‌ی پێشوازی خوێندكاران، كه پێكهاتبوون له خوێندكارانی قۆناغه‌كانی دیكه به به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و به هه‌ستی پرخۆشهویستی و رێز، پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له خوشك و براكانیان كرد له قۆناغی یه‌كه‌م و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به قۆناغی زانكۆیان لێ‌كردن.
لیژنه‌ی پێشوازی خوێندكاران هه‌روه‌ها جگه له دابه‌شكردنی رێبه‌ری ناسینی زانكۆ به‌سه‌ر خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌مدا، هاورێیه‌تی خوێندكارانیان كرد بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌ش و بهرێوهبرایهتییهكانی زانكۆ و خوێندكارانیان ئاشناكرد به سیستمی خوێندن و به‌رێوه‌بردن له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
هه‌ربه‌وبۆنه‌یه‌وه به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ وێرای به‌خێرهاتن و پێرۆزبایی له خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زانكۆ هه‌موو توناكانی ده‌خاته‌گه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكاران و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان.
شایه‌نی باسه بو ئه‌مساڵی خوێندن زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كۆلیجێكی نوێی كردووه‌ته‌وه به ناوی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان و ئه‌مرۆش یه‌كه‌م پۆل له خوێندكارانی ئه‌و كۆلیجه ده‌ستیان به خوێندن كرد.