رێوره‌سمی حهوتهمین خولی ده‌رچووان
2018-11-14 (چوارشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
رۆژی دووشەممە، بەرواری ۱۲-۱۱-۲۰۱۸ رێوره‌سمی ده‌رچوونی پۆلێكی دیكه له خوێندكارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سازکرا.
رێوره‌سمی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی به هاتنە ناوەوەی كه‌ژاوه‌ی خوێندکاران و مامۆستایانی سەرجەم کۆلێجەکان ده‌ستی پێكرد و پاشان وتاری لیژنەی باڵای ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەلایەن د.ئەمجەد موحەممەد عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەكه‌وە خوێندرایەوە.
دواتر بەڕێز پ.د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی زانکۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی دەرچوو وتی: ئێوە دەرچووی زانکۆیەکی نموونەیین، دڵنیایین نموونەی جوان و سەرکەوتن لەمەیدانی کاردا پێشکەش دەکەن. هه‌روه‌ك ڕاشیگەیاند: دەرگای زانکۆ هەمیشە کراوەیە بۆ خوێندكاره ده‌رچووه‌كان و زانکۆ هەوڵ دەدات لە دەرفەتە جیاوازەکاندا بەشداری کارایان پێ‌بکات.
دواتر لەسه‌ر داخوازی ڕاگری کۆلێجەکان سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی به‌خشییه ده‌رچووان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو له‌سه‌ر داوای بەڕێز ڕاگری کۆلێجی یاسا‌و رامیاری د. كه‌نعان حه‌مه غه‌ریب، ده‌رچووانی كۆلێجی یاسا‌و رامیاری پاش ته‌واوكردنی سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنی بکالۆریۆس بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان له یاسا‌و رامیاریدا وه‌رگرت.
بەناوی ڕاگر و ئەنجومەنی کولێج و سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجی یاسا‌و رامیارییه‌وه، پیرۆزبایی له سەرجەم خوێندکارانی دەرچوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین له قوناغه‌كانی داهاتووی ژیانیانداو هیوادارین ببنه تاكێكی به‌سود و كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌دا.