كاریگەریە هه‌رێمی ونێودەوڵەتیەكان لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق
Search

كاریگەریە هه‌رێمی ونێودەوڵەتیەكان لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق


2018-11-06 (سێشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 2018/11/6 كۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەهاوبەشی لەگەڵ كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە سیمپۆزیەمێكی لەژێر ناونیشانی (كاریگەریەهه‌رێمی و نێودەوڵەتیەكان لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق) ئەنجامدا.
سیمپۆزیەمەكە بە ئامادەبونی هەریەك لە بەڕێزان(د. نەریمان عبدالله) ڕاگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان و (د.حسێن محمد صاڵح) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕه‌ت و ژمارەیەك لە سەرۆك بەش و مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ لە كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمیناراتی كۆلێج بەڕێوەچوو.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

ناوەڕۆكی سیمپۆزیەمەكە لە سێ سیمینار پێك هاتبوو كە لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان(م. كاردۆ كەریم بە سیمیناری (بەربەستەكانی بەردەم حكومەتی نوێی عیراق ..ڕەهەندی ناوخۆیی)

م.طارق كاكە ڕەش بە سیمیناری (رۆڵی نەوت و گاز لەسەر داهاتووی ئابووری عێراق )

م. لقمان حكیم رحیم بە سیمیناری (كاریگەری سیاسەتی نێودەوڵەتی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق) بەشداریان تێدا كرد و سیمپۆزیەمەكە لەلایەن بەڕێز (م.جەمال ئەمین ) سەرۆكی بەشی یاساوە بەڕێوە برا.
دەسپتێكی سیمپۆزیەمەكە ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە لە وتەیەكدا ئاماری كار و چالاكیەكانی زانكۆی هەڵەبجەی لە ماوەی ڕابردودا ئاماژە پێكردن ، هه‌روه‌ها به‌هەمان شێوە بۆ ئەمساڵ و ساڵانی ئایندە پلانی ئەوە دانراوە كە زیاتر ئەم زانكۆیە بەرەو پێش ببردرێت ئەنجامدانی ئەم سیمپۆزیەمەشی لەگەڵ زانكۆی گەشەپێدان بە پراكتیزەكردنی بەشێك لە پلانەكان وەسف كرد.
پاشان بەرنامەی سیمپۆزیەمەكە بە پێشكەش كردنی یەكەم سیمینار لە لایەن بەڕێز (م. كاردۆ كەریم بە ناونیشانی (بەربەستەكانی بەردەم حكومەتی نوێی عیراق ..ڕەهەندی ناوخۆیی) ) دەستی پێكرد . سیمیناریست لە تەوەرەكانی سیمینارەكەیدا باسی لە پێكهاتەكانی حكومەتی ئێستای عێراق و ئەو خاڵانەی كە دەبنە لەمپەر و گرفت لەبەردەم بنیاتنانی حكومەتێكی سەردەمیانە باس كرد ، ئەو گرفتەكانی پۆپۆلیستی ئەخلاقیی و هەبونی ژمارەیەكی ۆری ئاوارەیی ناخۆیی و هەبونی هێزی پارچەپارچەی چەكدار و لاوازی دەوڵةتی مەركەز بە دیارترین گرفتەكان بەردەم حكومەتی ئایندەی عێراق باس كرد.
لە سیمنیاری دووەمدا بەڕێز م.طارق ڕەش ڕۆڵی نەوت وگازی لەسەر داهاتووی عێراق شیكردنەوە . ئەو بە وردی باسی لە ڕۆڵی نەوت و ئامارەكانی هەناردە و نەوتی یەدەگ و سەرچاوەی وزە لە عیڕاقدا كرد وچۆنیەتی بەرهەم هێنان و بەكارهێنانیانی وەك سەرچاوەی داهات  و گرفتەكانی بۆ هاوڵاتیانی عێراق شكردنەوە.

كۆتا سیمینار لەلایەن م. لقمان حكیم رحیم بە ناونیشانی(كاریگەری سیاسەتی نێودەوڵەتی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق) گرنگترین ئەو ڕەهەندە نیو دەوڵەتیانەی كە باس كرد كە ڕۆڵ دەبینن لە بنیاتنانی حكومەتە ناوچەییەكاندا ڕۆڵ و ململانێی وڵاتە زلهێزەكان لەسەر پێكهاتەی حكومەتباس كردن.
لە كۆتایی سیمپۆزیەمەكەدا خەڵاتی زانكۆی هەڵەبجە لەلایەن (د.نەریمان عبدالله) ەوە پێشكەش بە سیمیناریستەكان كرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی