وه‌فدی زانكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كۆده‌بێته‌وه
2018-10-18 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمییه جیهانییه‌كان، وه‌فدی باڵای زانكۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كۆبونه‌وه.
به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز، پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر محمدفرج و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ابوبكر و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.رەئوف كەریم، وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان له توركیا كرد و له نزیكه‌وه چاویان كه‌وت به د.ئۆرهان عه‌زیز ئۆغڵۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
له‌و دیداره‌دا وێرای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ردولا په‌رۆشی خۆیان نیشاندا بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌كادیمییه‌كان به مه‌به‌ستی پێشخستنی زانست له ناوچه‌كه‌دا.