وه‌فدی زانكۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق له ئه‌نكه‌ره كۆبویه‌وه
2018-10-18 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له میانه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ چه‌ند زانكۆ و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له وڵاتی توركیا‌و به مه‌به‌ستی پێشخستن و په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌كادیمییه‌كان، وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقیان كرد له شاری ئه‌نكه‌ره.
رۆژی ١٧\١٠\٢٠١٨ وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز، پڕۆفیسۆر د.مەریوان احمد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محمدفرج و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ابوبكر و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.رەئوف كەریم، له‌گه‌ڵ د. مسته‌فا وه‌هبی قه‌نبه‌ر، به‌رپرسی پاشكۆی رۆشنبیری له باڵوێزخانه‌ی عێراق له ئه‌نكه‌ره كۆبونه‌وه.
له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌رای جه‌خت كردنه‌وه له پێشخستن و په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌كادیمییه‌كان، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق له ئه‌نكه‌ره هه‌وڵه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی له‌و بواره‌دا به‌رز نرخاند‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا به‌رپرسی پاشكۆی رۆشنبیری له باڵوێزخانه‌ی عێراق له ئه‌نكه‌ره، لۆگۆی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی به‌خشیه سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.