سیمینارێک سەبارەت بە بەرنامەی فولبرایت بۆ میوانی ئەکادیمی
2018-10-15 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
بەرواری ١٥ ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨ لە هؤڵی سیمینارەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سیمینارێک لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر ( فاروق حسین محمد) پێشکەش کرا سەبارەت بە بەرنامەی فولبرایت بۆ میوانی ئەکادیمی بۆ ساڵی ٢٠١٩ و چۆنێتی پێشکەش کردن بۆ ئەو بەرنامەیەو هەل ومەرجەکان و ئامانجەکانی بەرنامەکە.
مامۆستا فاروق هەروەها ئاماژەی کرد بە ئەنجام و ڕێکارەکانی ئەو بەرنامەیە لە ساڵی ڕابردوودا و بەرهەمی چاوەڕوانکراوی سەردانەکەی خۆی بۆ مامۆستایانی ئامادەبوو ڕوون کردووە، شایانی باسە سێمینارەکە بە پرسیارو سەرنج و تێبینییەکانی بەشداربووان زیاتر دەوڵەمەند کرا.