سه‌رۆكی زانكۆ بروانامه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌به‌خشێته سه‌ركه‌وتوانی پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكانی خوێندكاران
2018-10-11 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكانی خوێندكاران رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری ١١\١٠\ ٢٠١٨ بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوی پرۆژه‌كه كۆبویه‌وه‌و بروانامه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێبه‌خشین.
له‌و دیداره‌دا كه به ئاماده‌بوونی پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محمد٬ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زاستی و بەڕێز ئاریان عەلی ، بەرپرسی یەكەی كاروباری خوێندكاران به‌رێوه‌چوو سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كان كرد و رایگه‌یاند بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی ئاینده‌ش زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكان بۆ خوێندكارانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كان.
پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكانی خوێندكاران بریتییه له زنجیره‌یه‌ك ۆركشۆپی جیاواز له چه‌ندین بواری تایبه‌تمه‌ند له‌وانه ۆرك شۆپه‌كانی رێكخستنی كات٬ تیم ۆركین٬ زمانی جه‌سته و هه‌روه‌ها راهێنانی خوێندكاران له‌سه‌ر متمانه به‌خۆبوون.
شایانی باسە هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی توانا زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان، په‌ره‌پێدانی توانا كه‌سیی و تایبه‌تییه‌كانی خوێندكاران یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.