به‌ره‌و ده‌رچواندنی یاسای رێكخستنی ریكلام – سیمپۆزیۆمیك له کۆلێجی یاسا‌و ڕامیاری
2018-10-11 (پێنجشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
به‌سه‌رپه‌رشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاسا‌و ڕامیارى سیمپۆزیۆمیك بە ناونیشانى (به‌ره‌و ده‌رچواندنی یاسای رێكخستنی ریكلام- بهرپرسیارییهتیهیاساییهكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام) پێشكه‌ش كرا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری ١١\١٠\٢٠١٨ به‌ئامادەبوونى به‌شێك له‌مامۆستایان و خوێندكاران لە هۆڵی هونهرسورچی له زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوه‌ی سیمپۆزیۆمی به‌ره‌و ده‌رچواندنی یاسای رێكخستنی ریكلام به‌ئیداره‌ی به‌رێز مامۆستا كاروان اورحمان سێ بابه‌تی جیاواز له‌سه‌ر ریكلام له‌لایه‌ن سێ مامۆستای به‌رێزه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا كه بابهتهكان بریتی بوون له:
١- به‌رپرسیارییه‌تی شارستانی له‌زیانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام له‌لایه د. سامان فوزی. ٢- تاوانه په‌یوه‌سته‌كان به‌ریكلام كردن له‌یاسای پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌لایه‌ن د.محمد رشید. ٣- چۆن یاسای ریكلام پارێزگاری له مافی به‌كاربه‌ر ده‌كات له‌لایه‌ن نیاز نایف، ماسته‌ر له دیجیتاڵ میدیا.
سه‌ره‌تا م.كاروان اورحمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ریكلام هۆکارێکە بۆ ناسینى ئەو کاڵایە یاخود شتێکى دیاریکراو یان خزمەتگوزارییەی کە کەسێک یاخود کۆمپانیایەک یان هەر لایەنێکى دیکە هەیەتى. وتیشی: ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان ریکلام دەکرێت، پێویستە ریکلام کردن بە یاسا رێکبخرێت و کۆمەڵێک مەرج و پێوەرهەبن کە گرنگترینیان٬ نابێت دژی ئادابی عامە بێت.- نابێت هەڵخەڵەتێنەر بێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له مامۆستایانی به‌شدار بابه‌ته‌كانی خۆیان خسته‌روو ده‌رگای پرسیار كرایه‌وه بۆ ئاماده‌بوان و له رێگه‌ی چه‌ند پرسیارێكه‌وه زیاتر سیمپۆزیۆمهكهیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
له ئێستادا هەوڵی زۆر هەیە بۆ ده‌رچواندنی یاسای رێكخستنی ریكلام و ڕەشنوسی ( پڕۆژە یاسای ڕێکخستنی ریکلام لە هەرێمی کوردستان) کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ئەکادیمیای (میدیا) کاری لەسەرکراوە ئاماده كراوه‌و لەزانکۆی گەشەپێدان هەریەکە لە بەڕێز د. سامان فوزی و د. ئەحمەد حمە غریب وەک ئەندامی ئەو لیژنەیە کاریان کردووە.